وتووێژی رۆژنامەی "ئاڵای ئازادی" سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەگەری لە کوردستان
وتووێژی رۆژنامەی ئاڵای ئازادی لەگەڵ نارینوتووێژی رۆژنامه ی ئاڵای ئازادی لەگەڵ نارین محەمەدی
نارین محه‌مه‌دی کچه رۆژنامه‌وان‌و هونه‌رمه‌ند‌و چالاک له‌بواری مافه‌کانی ژنان‌و مافی مرۆڤ‌و منداڵان‌و چالاکه مه‌ده‌نییه‌کان له‌دیدارێکی ئاڵای ئازادی‌دا ده‌ڵێت “پاش هاتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بارودۆخه‌که بۆ چالاکانی مه‌ده‌نی ئاڵۆزبوو، زۆربه‌یان ده‌ستگیرو خانه‌نشنکران، منیش بۆ پاراستنی خۆم له‌زیندان‌و ئه‌شکه‌نجه په‌نام هێنا بۆ کوردستان‌و ئێستاش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێم”.
ئاڵای ئازادی: له‌کوردستاندا به‌لێشاو گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوکراوه ده‌رده‌چێت، هۆکاری ئه‌م زۆرییه‌ی بڵاوکراوه‌کان بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، ئایا ئه‌م حاڵه‌ته به‌لاته‌وه ته‌ندرووسته؟
نارین: با سه‌ره‌تا له‌ته‌ندروستبوون یان نه‌بوونه‌که‌یه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، چ پێوه‌رێک ته‌ندروستی ئه‌م حاڵه‌ته دیاریده‌کات؟ به‌بۆچوونی من خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌سه‌ر ئاستی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات. ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، با دووریش نه‌ڕۆین هه‌ر له‌م ئێرانه‌ی دراوسێی کوردستانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، زۆرشتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، چونکه به‌بۆچوونی من بارودۆخی ئێستای کوردستان له‌بواری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر وه‌ک باردۆخی ساڵانی 1889ی زایینی ئێران وایه، به‌تایبه‌تی له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا.رۆشنبیرانی ئه‌وده‌می ئێران که توانیبوویان سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌روپی بکه‌ن، به‌دیتنی رۆژنامه له‌و وڵاتانه‌دا وایانزانیبوو که ئه‌مه رۆژنامه‌یه بووه‌ته هۆی پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه، بۆیه کاتێک گه‌ڕانه‌وه یه‌که‌م کارێک که کردیان دامه‌زراندنی ده‌زگاکانی رۆژنامه‌گه‌ری بوو، به‌ڵام که سه‌یرده‌که‌ین ده‌بینین رۆژنامه ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی له‌ئێران نه‌بوو که له‌ئه‌رووپا هه‌یبوو. به‌داخه‌وه رۆشنبیره‌کانی ئێران نه‌گه‌شتبوون به‌م ده‌ره‌نجامه که ئه‌مه خودی پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌یه که بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئامرازێک وه‌ک رۆژنامه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان، به‌ڵام من ده‌پرسم له‌لای ئێمه چی؟ له‌کوردستان رۆژنامه‌گه‌ری پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕی براکوژی په‌ره‌ده‌سێنی‌و زیاتر ده‌بێت، کاتێک که چه‌ک داده‌نێن، به‌ڵام ئه‌م چه‌ک دانانه نه‌ک له‌به‌ر گۆڕانی روانگه‌ی خه‌ڵک بۆ یه‌کتر و بۆ وڵات، به‌ڵکو له‌به‌ر مه‌جبوورییه، بۆیه مێشک هه‌مان مێشکه.ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی نێو رۆژنامه‌کان بکه‌ین شتێکی نوێ نابینین بێجگه له‌وه‌ی که ده‌توانم بڵێم شه‌ڕی براکورژی هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌ئامرازێکی نوێتره‌وه وه‌ک رۆژنامه‌و گۆڤار‌و.. هتد، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم زۆر به‌ڕاشکاوی بڵێم که من ته‌ندروستییه‌کی وه‌ها له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستاندا نابینیم، بۆچی؟ چونکه خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ی که به‌دوای ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه‌دا که دژ به‌که‌سایه‌تییه‌ک شت بڵاوده‌کاته‌وه‌و به‌ڵگه‌و هه‌واڵ‌و راپۆرتی توندوتیژییان تێدایه ده‌ڕۆن، کات بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی یان ده‌روونی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی دانانێن یان هه‌روه‌ها بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبێک یان دیتنی فیلمێکی گونجاو که ته‌واوی بنه‌ماڵه به‌ده‌وری یه‌کدا کۆبکاته‌وه و کاریگه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی باشی هه‌بێت.به‌بۆچوونی من رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانمان که به‌رده‌وام داتا له‌سه‌ر توندوتیژیی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌زگا جۆراوجۆره‌کان‌و که‌سایه‌تییه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه، ناتوانێت یارمه‌تی کۆمه‌ڵگا و سیسته‌م بدات تاوه‌کو به‌ره‌و باشی بڕوات، بۆیه ئه‌م لێشاوه جۆرێک له‌هه‌رج‌و مه‌رجی تێدا ده‌بینرێت که من ئاینده‌یه‌کی گه‌شی تێدا نابینم.
ئاڵای ئازادی: به‌گشتی بوونی میدیا‌و رۆژنامه‌کان تاچ ئاستێک توانوییانه رۆڵ‌و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و کۆمه‌ڵگه هه‌بێت؟
نارین: وابزانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌وڵامی پێشوودا روونه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خودی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی پێویست له‌نێو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه‌هاتۆته ئاراوه، بۆیه ناتوانێت ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی له‌کوردستان هه‌بێت که له‌وڵاتێکی ئه‌رووپیدا هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ش بڵێم به‌راوردکردنی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رووپا زۆر سه‌خته، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر شتی ئێمه ته‌نیا لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه، ناچارم ئه‌م به‌راورده بکه‌م. بۆ نموونه ئه‌و هه‌موو گۆڤار‌و رۆژنامانه‌ی له‌کوردستان باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن‌و به‌ڵگه بڵاوده‌که‌نه‌وه، تائێستا کام یه‌ک له‌وکه‌سانه‌ی که دژیان به‌ڵگه بڵاوبووه‌ته‌وه بانگهێشت کراون بۆ دادگا، تاوه‌کو زانیارییه‌کانی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان بیسه‌لمێت که ئاخۆ راستده‌کات یان نا؟ له‌ئیسرائیل که له‌بارودۆخێکی قه‌یراناویشدایه، رۆژنامه‌کان به‌ڵگه‌یان خسته‌ڕوو که به‌ڵێ سه‌رۆک وه‌زیر گه‌نده‌ڵی کردووه، ئه‌وان چی‌یان کرد؟ سه‌رۆک وه‌زیران بانگهێشتکراو تائێستاش دادگاییه‌که‌ی به‌رده‌وامه. به‌ڵێ له‌وجۆره سیسته‌مه‌دا کاری رۆژنامه‌وانی هه‌م کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داده‌نێت هه‌م له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا.
ئاڵای ئازادی: جه‌نگێکی سارد له‌نێوان رۆژنامه‌ی حزبی‌و سه‌ربه‌خۆکاندا هه‌یه‌و زۆرجاریش کارده‌گاته ناوزڕاندن‌و بوختانکردن بۆ یه‌کتری، بۆچوونی تۆ چییه له‌سه‌ر ئه‌وه، ئایا هۆکاری ئه‌م جه‌نگه په‌یوه‌ندی به‌چ مه‌نتقێکه‌وه هه‌یه‌و چ ئاکامێکی ده‌بێت؟
نارین: چ مه‌نتقێک مرۆڤ به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌بات؟ خۆزگه ئه‌مه نه‌ک شه‌ڕ، به‌ڵکو ره‌خنه‌ی بیرۆکه‌کانی یه‌کتر بوایه نه‌ک شه‌ڕه قسه‌و ره‌خنه‌ی ئه‌خلاقی‌و تاکه‌که‌سی. ئاکامه‌که‌شی له‌وانه‌یە سنووردارکردنێکی نادیموکراتیانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بێت.
ئاڵای ئازادی: زۆرجار قسه له‌سه‌رئه‌وه ده‌کرێت که ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی‌و ئازادی چاپه‌مه‌نی له‌هه‌رێمی کوردستاندا بوونی نییه، له‌کاتێکدا ئێمه زۆر رۆژنامه‌و بڵاوکراوه ده‌بینین که ئازادانه قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن، به‌گشتی لای تۆ ئازادی بڵاوکردنه‌وه چ مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا ده‌توانین بڵێین ئازادی بوونی هه‌یه‌و رۆژنامه‌نووسان ئازادن؟
نارین: پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌مه جۆرێک هه‌رج‌و مه‌رجه نه‌ک ئازادی. له‌لای ئێمه که ده‌گوترێت “ئازادی” یه‌کسه‌ر بێبه‌ندووباری وێنا ده‌کرێت، واته هه‌رکه‌س هه‌ر کارێک پێیخۆشه بیکات‌و که‌سیش نه‌ڵێت بۆچی؟!.بۆئه‌وه‌ی که بزانین ئایا رۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستان ئازاده، پێویسته بزانین که ئایا به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا ئازاده؟ بۆ نموونه ئایا دادگای سه‌ربه‌خۆ له‌کوردستان هه‌یه؟ ئایا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هێز بوونی هه‌یه؟ ئایا یاسایه‌ک هه‌یه که داکۆکی له‌مافی ئه‌و خه‌ڵکانه بکات که دژی یاسا یان ده‌سه‌ڵات رێپێوان ده‌که‌ن؟ له‌ڕووی ئه‌م شتانه‌وه ده‌توانین بڵێین که به‌ڵێ رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد وجوودی هه‌یه، به‌ڵام له‌کوردستان ته‌نها ئازادی نێگه‌تیڤ بوونی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی که که‌س بۆی نییه هیچ رۆژنامه‌یه‌ک دابخات، به‌ڵام ئازادی پۆزه‌تیڤ بوونی نییه واته سنووری بڵاوکراوه‌کانی رۆژنامه دیارینه‌کراوه بۆئه‌وه‌ی که رۆژنامه‌نووس بزانێت که ئه‌گه‌ر فڵانه شتی بڵاوکرده‌وه ده‌ره‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت، بۆیه ده‌بینین رۆژنامه‌نووس رووبه‌ڕووی کوشتن‌و لێدان و هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌م رووداوانه هیچکات نه‌بینراوه که یاسا داکۆکی له‌مافی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بکات. کوا کام دادگا داوای بکوژانی فڵانه رۆژنامه‌نووسی کرد؟ ئه‌مه نه‌ک ئازادی تێدا به‌دیناکرێت، به‌ڵکو ئه‌گه‌ریش ئازادییه‌ک هه‌یه ته‌نیا نێگه‌تیڤه. بۆ نموونه شتێک که له‌کوردستان زۆر ده‌مبیست که نازانم تاچه‌نده راسته ئه‌وه‌بوو گوایه به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم گوتوویه‌تی که رۆژنامه‌نووسان جنێوی خۆیان بده‌ن‌و جه‌ریمه‌که‌شی بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت ئیتر پێویست ناکات ئه‌م هه‌مووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه بنووسین که ئایا رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد له‌کوردستان هه‌یه یان نا. چونکه ئه‌م وته‌یه له‌ناو خۆیدا شته‌که‌ی روونکردووه‌ته‌وه. که به‌ڵێ ئه‌گه‌ر رۆژنامه شتێکی راستیش بڵاوبکاته‌وه ده‌بێت هه‌ر جه‌ریمه‌که‌ی بدات.
ژمارە (830) چوارشەممە 11ى تشرینى دووەمى 2009ى زایینى