تێکۆشەر بە، پڕخرۆش بە، وشیار بە!

2008-12-10 14:38
سووزان سانتاگ
و: نارین
 
یەکەم ئەرکی نووسەر ئەوەیە کە باسی راستەقینە بکات نەک بۆچوونەکانی خۆی بنوێنێ. ئەو دەبێت خۆی لە هاودەستی لەگەڵ درۆ و ئاگاداری نادروستەکان بپارێزێت. وێژە  دەربڕینی جیاوازیەکان و ناتەباییەکانە لە بەرانبەر دەنگە کەمترخەمەکان. ئەرکی نووسەر ئەوەیە کە باوەڕهێنان بە هەوڵی دزانی زەین پووچەڵ بکاتەوە. ئەرکی ئەو ئەوەیە کە ئێمە مەجبور بکات جیهان بەو شێوە کە هەی ببینین. یانی پڕاوپڕ لە خوازەکان، رۆڵەکان و ئەزموونە جیاوازەکان. 
نزیکەی دوو ساڵ پاش کۆچی دوایی سووزان سانتاگ، کار و کەسایەتی ئەو بەردەوام جیگای سەرنج و لێدوانە جیاوازەکانە. سانتاگ نە تەنیا بە تەواو ماناوە کەسایەتیەکی جیهانی و سەردەمە بەڵکوو بەرزتر لەوە خۆی "دیاردە"یەک بوو. دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش،خاوەن تایبەتمەندی و جیگای رێز و لە هەمان حاڵیشدا ناتەبا و شپرزەکەر بوو؛ کە بۆ دروست بوونی ئەوە تایبەتمەندیگەلێکی جیاواز دەبێت لە کەسێکدا کۆ بێتەوە. ئەو لە درێژەی حەفتاویەک ساڵ تەمەنیدا بە ئامادەبوونی لە بەشە جیاجیاکانی کولتووری، هونەری و کۆمەڵایەتی، توانی هەستێکی نوێ لە کۆمەڵگای ئەمریکی و ئەرووپی بێنێتە جۆش کە ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی ببێت بە یەکێک لە رۆشنبیرە بەرچاوەکانی چوار دەهەکانی ئەم کۆتاییانە. سانتاگ لە ئاسەوارەکانیدا کە بۆ سەر سی و دوو زمان وەرگێڕدراوەتەوە، میراتی جیهانی رۆشنبیران و هونەرمەندانی سەردەم و وەچەکانی پێشووی وەک بایەخە جێگیرە ئینسانیەکان پاراستووە و رێزی لێگرتووە، و بە تێڕوانین و کەسایەتی تایبەتی خۆی، رۆح و مانایەکی نوێی بەم چەمکانە بەخشی. ئەو بەردەوام دەربارەی ژیانی ئازادی زەین، پێویستی خوێندن و نووسین بۆ مرۆڤی کامڵ بوون، بەرەنگاری کرد و بڕوای وا بوو کە نووسەر دەبێت سەرنجی هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەری روودەدات، بدات. 
ئەو شتەی کە دەربارەی سووزان سانتاگ ئەمەیە کە ئەو بە ناوی "سووزان رۆزێنبلات" لە 16ی ژانڤیەی 1933 لە شاری نیۆیۆرک لە دایک بووە. کاتێک کە سووزان پێنج ساڵان بوو باوکی "جەک رۆزێنبلات" کە بازرگانێکی جوو بوو، بە هۆی نەخۆشی باریکە لە وڵاتی چین کۆچی دوایی کرد. دایکی "میڵدیرد جێکۆبسوون" پاش مەرگی هاوسەرەکەی لەگەڵ "ناتان سانتاگ" زەماوەند دەکات و سووزان و جوودیەت نازناوی باوەپیارەیان کە ئەمریکیەکی لیتڤانیەیی بوو وەردەگرن.  سووزان سانتاگ منداڵەتی خۆی لە تاکسێن ئاریزۆنا تێپەڕ دەکات. لە تەمەنی سێ ساڵانەوە دەستی بە خوێندن کرد و لە پانزە ساڵاندا دواناوەندی لە لۆئەنجلێس تەوا دەکات و لە پۆلەکانی زانکۆی بێرکلی کالیفۆرنیا بەشداری دەکات. لە تەمەنی شانزە ساڵان خزێندنی زانکۆی شیکاگۆ دەست پێدەکات. لە حەڤدە ساڵان پاش دە رۆژ ئاشنایی لەگەڵ "فیلیپ رێف"ی تەمەن بیست و هەشت ساڵ کە مامۆستای بەشی تیۆری کۆمەڵایەتی بوو  زەماوەند دەکات و پاش دوو ساڵ کوڕێکیان دەبێت. سانتاگ و رێف دەگوازنەوە بۆ بۆستۆ و سووزان لە زانکۆی هاروارد خوێندنی دوکتۆرا دەست پێدەکات. زانکۆی پاریس و کۆلیژی "سێنت ئا"ی لە ئاکسفۆردی تێپەڕاند و لە بەشەکانی فەلسەفە، وێژە و خوداشناسی(ئیلاهیات یان Theology) خوێندنی تەواو کرد. لە ساڵی 1958 پاش گەڕانەوە لە ئەورووپا لە رێف دوای تەڵاقی کرد و پاش هەشت ساڵ ژیانی هاوبەش لە یەکتر جیا بوونەوە و سووزان بەخێو کردنی کوڕەکەیانی گرتە ئەستۆ. "دیڤید رێف"ی کوڕی دواتر بوو بە نڤیسیاری (Editor) دایکی و لە کۆمپانی چاپەمەنی "فرار-شتراوس و ژیرۆ" (کە بڵاو کردنەوەی تەواوی ئاسەوارەکان یسانتاگی لە ئەستۆ بوو) دەست بە کار بوو و خۆیشی دەستی بە نووسین کرد. سانتاگ لە بیست و شەش ساڵیدا بەرەو نیۆیۆرک رۆیشت و لە ساڵی 1960 تا 1964 لە زانکۆی کۆلۆمبیا وانەی فەلسەفەی خوداشناسی وتەوە. پاش ئاشنا بوونی لەگەڵ گۆڤاری "پارتیزان" و هەندێک لە رۆشنبیران بە شێوەیەکی جددی لە گۆڤارە بەناوبانگەکان دەستی بە چالاکی کرد. 
نەخۆشین
ژیانی سانتاگ کەم دەرد و نەخۆشی تێدا نەبوو. لە ساڵی 1976 لەگەڵ یەکەم هەڵمەتی شیرپەنجە رووبەڕوو بوو. هەر لەم دەمە جگە لە چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبێکى دەربارەی "وێنەگری" چەند کتێبێکی پڕبایەخیتری وەک (Metaphor)و چەند ساڵ دواتر (Ads and its Metaphors)ی نووسی. سانتاگ لە سەرتای دەهەی 1990 کاتێک کە خەریکی نووسینی کتێبی "عاشقانی ئاگرپرژێن" بوو لە رووداوی ئۆتۆمبیل بە توندی ئازاری بینی و نزیکەی سی دانە لە ئێسکەکانی شکان و چەندین مانگی خایاند تا توانی بگەرَێتەوە بۆ کاری نووسین. کەمێک پاش ئەم رووداوە بۆ جارێکیتر تووشی هەڵمەتی شیرپەنجە بوو و ماوێکی زۆر لە ژێر کیمیادەرمانی بوو. ئەمجارەش بە سەرسەختی خۆی توانی زاڵ بێت بە سەریدا و رەنجی خۆی بگۆڕێت بۆ کار کردن. بەلام لە هەڵمەتی سێهەمدا دوای چەند مانگ لە 28ی دێسەمبری 2004 شیرپەنجە زاڵ بوو بەسەریدا و کۆچی دوایی کرد. رێفی کوڕی لەم بارەوە دەڵێت: دایکم پانزە مانگ پێش زانینی بە نەخۆشی شیرپەنجە، ساڵرۆژی لەدایک بوونی حەفتاد ساڵی بە شەوقێکی هەمیشەییەوە پێمی گوت کە وادەزانێت والە باشترین قۆناخی نووسینیدا. تەنانەت لەو رۆژە سەختانەشدا بابەتێکی ئاگرینی دەربارەی وێنەکانی زیندانی "ئەبووغۆرەیب" لە ئێراق نووسی. "کتێبی نەخۆشین وەک ئێستعارەیەک" ئاسەوارێکە کە بە وتەی نیووزڤیک یەکێکە لە رزگاریخوازترین کتێبەکانی سەردەمی ئێمە. سانتاگ لە کاتی نووسینی ئەم کتێبە خۆی نەخۆشی شیرپەنجەی بوو و لەم کتێبەدا روونی دەکاتەوە کە چۆن دیرۆک و ئێستعارەکانی زاڵ بەسەر زۆربەی نەخۆشیەکان (بەتایبەت شیرپەنجە) رەنجێکی زۆرتر تووشی نەخۆش لە دەرمان دڵساردیان دەکاتەوە. سانتاگ بە کردنەوەی رەمزەکانی خەندێک لە وەهمەکان دەربارەی نەخۆشین، نیشان دەدات کەکە شیرپەنجە نەک لەحنەت یان سزایەک و چارەنووسێک، بەڵکوو تەنیا نەخۆشینێکە کە ئەگەر باش دەرمان بکرێت، دەرمان دەکرێت. 
سانتاگ بەشێکی گرنگی ژیانی خۆی تەلاخان کرد بە خوێندنەوە شادی دەروونی وەدەست بێنێت و لەگەڵ کەسانیتر دابەشی بکات. ئەو خوێندنەوەی ئەدەبی بە پشتوانەیەکی دەوڵەمەند دەزانی بۆ بەرهەمهێنانی ئەدەبی. هەرچەند ئاسەوارەکانی سانتگ ئەو وەک رەخنەگرێکی کولتووری، ئەدەبی و تەنانەت سیاسی دەناسێنێت؛ بەڵام لە راستیدا ئەو جوانناسێکە کە هەست و ئەندیشەکانی خۆی لە چوارچێوەی وتار و لێکدانەوە و رەخنە و چیرۆک و نمایشنامەی کورت و درێژ دەردەخات. هەروەها سانتاگ چوار کورتە فیلمی دروست کرد ە دەرهێنەری چەند شانۆ وەک "لە چاوەڕوانی گۆدۆ" گرتە ئەستۆ.
سانتاگ خۆی "ئەخلاقگەرایەکی وەسواس" ناو دەنێت و پێداگری ئەوەیە کە هەموو ئە شتانەی قەبووڵ کراون لە نوێوە گومان و پرسیلریان بخرێتە سەر و راستی و وڵامە تایبەتەکانی خۆی پێ بدرێتەوە. 
چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانە 
سانتگ لە ساڵی 1987 تا 1989 بەرێوبەری ئەنجومەنی قەڵمی ئەمریکا بوو کە لقی سەرەکی ئەنجومەنی جیهانی قەڵەمە. ئەو شێوەیەکی سەرسەختانەی هەبوو بۆ کۆکردنەوەی نووسەرانی ئەمریکی لەسەر مەسەلەی ئازادی رادەربڕین و خۆڕاگری لە بەرانبەر توندوتیژیەکانی دژ بە نووسەرانی تەوتوی جیهان هەبوو. سانتاگ وەک بەرهەڵستێکی پڕ توانا دەربارەی شەڕی ڤییەتنام نووسی: "ئەمریکا لەسەر بنەمای وەچەکوژی  و ئەم فەرزیە بنیاد نراوە کە ئەورووپیە سپی پێستەکان مافی ئەوەیان هەیە جەماوەرە رەنگین پێستەکان کە لە رووی تەکنۆلۆژیاوە دواکەوتوون، لە ناو بەرن و دەسەڵاتی خۆیان بە سەر تەواوی جیهاندا پەرە پێبدەن." سانتاگ هەرچەند نە رۆژنامەنووس بوو و نە چالاکی سیاسی، بەڵام لە کاتی قورس بوونی بوردومانی "هانۆی"لە مانگی مەی 1968 لە لایەن ئەمریکاوە، وەکوو شارۆمەندێکی ئەمریکی خۆی لە پێناو داوەتی هانۆی و دیدار کردن لە ڤییەتنام بە بەرپرس زانی. ئاکامی ئەم دیارە نووسینی وتارێک بوو دەربارەی ئەنگیزەی خۆپارێزی ڤییەتنام بوو لە بەرانبەر ئەمریکا. لێکدەرەوانی ئەمریکی پاش ئەم سەفەرە بە بۆنەی هەستە ساوێلکانەکەی لە بەرانبەر کۆمۆنیزمی ئەمریکا خستە بەر رەخنە و ناویان نا زیارەتکەری سیاسی کە پلۆرالیزمی لیبراڵی رۆژئاوایی بە قازانجی شۆڕشی بیانیەکان خستۆتە ژێر پرسیارەوە. سانتاگ زۆر جار لە لایەن نووسەران و رۆژنانەکانەوە بە دژە ئەریکی مەحکووم کرا. 
سانتاگ وەکوو خەباتگێڕێکی رێگای ئاشتی لە سەرەتای ئاڵۆزیەکانی یۆگوسلاڤی، هێرشی سێربەکان و کوشتاری بۆسنیایە وەکوو شەڕی ناوخۆی ئێسپانیا وەسف کرد. ئەو تەنیا رۆشنبیری ئەمریکی بوو کە ئەریکا و رۆژئاوای بانگهێشت کرد بۆ دەستێوەردان لە شەرشی سارایێڤۆ بۆ ئەوەی تێبکۆشن کۆتایی بە کوشتاری بۆسنیا و هێرزێگۆیین بێنن. 
سانتاگ بەبۆنەی دەربڕینی بۆچوونی خۆی دەربارەی یانزەی سێپتەمبر کەوتە بەر رەخنەی تووندی راستیەکانی ئەمریکاوە. ئەو نووسیبووی: " ئەم هێرشە کە باسی دەکرێت هێرشێکی زەبوونانە بۆ سەر "شارستانیەت" یان "ئازادی" یان "مرۆڤایەتی" یان "دونیای ئازاد" نییە. بەڵکوو هێرشێکە دژ بە خوازیاری دەسەڵاتی تەواو کە لە ئاکامی هاوپەیەیمانی و وویکارە تایبەتە ئەمریکیەکان روویداوە و ئەگەریش بمانەوێت وشەی "زەبوونانە" بەکار بهێنین، زۆرتر دەربارەی کەسانێکەوە راستە کە بە بێ ئەنگیزەی تۆڵەسەندنەوە مرۆڤ کوژی دەست پێدەکەن، نەک ئەو مرۆڤانەی کە بۆ کوشتنی خەڵکانیتر باوەشی خۆشیان بۆ مردن دەکەنەوە. ئەو شتانەی کە بتوانین سەبارەت بە کوشتاری سێ شەممەوە بڵێن وە لایەک، لە روانگەی دلێریەوە(کە لە لاوانگەی ئەخلاقیەوە مەفهوومێکی بێبارە) بەڵام ئەوانە ترسنۆک نەبوون."
سانتاگ هەرچەند لە زۆربەی ئاسەوارەکانیدا ژان و کاری ژانی لێکدەدایەوە بەلام هیچکات فێمینیست نەبوو. سەربەخۆی ئەو زۆرتر لە مەرامی خوشکایەتی لەگەڵ ژنانیتر، نیشاندەری ئەوەیە کە فێمینیزم وەک ئایدۆلۆژیایەک بۆ ئەو، هەمیشە پاش بڕوای بە سەربەخۆ بوونی تاک رۆڵی هەبوو.ئەو لەم بارەوە دەڵێت: هەرگیز ئاگادارانە یان نا ئاگادارانە لە نێوان ژن بوون و تواناییەکانما ناتەباییەکم هەست نەکردووە. سانتگ بۆ هەمیشە بڕوای بەم بۆچوونەی خۆی مایەوە کە: تەنیا بیرۆکەیەک کە بایەخی پاراستنی هەیە بیری رەخنەیی، کێشەیی گومان دژە ساوێلکەییە. بە بۆچوونی ئەو تەواوی نووسراوەکانی یەک شت دەڵێن: 
تێکۆشەر بە، پڕخرۆش بە، وشیار بە!
 
سەرچاوە: حرفه هنرمند، شماره 16، 1385،پمیلا امیر ابراهیمی.