سووزان سانتاگ: تێکۆشەر بە، پڕخرۆش بە، وشیار بە!

2010-10-17 00:56
 

یەکەم ئەرکی نووسەرئه وه یه کە باسی راستەقینە بکات نەک بۆچوونەکانی خۆی بنوێنێ. ئەو دەبێت خۆی لە هاودەستی لەگەڵ درۆ و ئاگاداریە نادروستەکان بپارێزێت. وێژە دەربڕینی جیاوازیەکان و ناتەباییەکانە لە بەرانبەر دەنگە کەمترخەمەکان. ئەرکی نووسەر ئەوەیە کە باوەڕهێنان بە هەوڵی دزانی زەین پووچەڵ بکاتەوە. ئەرکی ئەو ئەوەیە کە ئێمە مەجبور بکات جیهان بەو شێوە کە هەیە ببینین. یانی پڕاوپڕ لە خوازەکان، رۆڵەکان و ئەزموونە جیاوازەکان. نزیکەی دوو ساڵ پاش کۆچی دوایی سووزان سانتاگ، کار و کەسایەتی ئەو بەردەوام جیگای سەرنج و لێدوانە جیاوازەکانە. سانتاگ نە تەنیا بە هەموو ماناویەکەوە کەسایەتیەکی جیهانی و سەردەمە، بەڵکوو بەرزتر لەوەش خۆی "دیاردە"یەکە. دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش، خاوەن تایبەتمەندی و جیگای رێز و لە هەمان کاتیشدا ناتەبا و شپرزەکار بوو؛ کە بۆ دروست بوونی ئەوە جۆرە کەسایەتییە دەبێت تایبەتمەندیگەلێکی جیاواز لەو کەسەدا کۆ بێتەوە. ئەو لە درێژەی حەفتاویەک ساڵ تەمەنیدا بە ئامادەبوونی لە بەشە جیاجیاکانی کولتووری، هونەری و کۆمەڵایەتی، توانی هەستێکی نوێ لە کۆمەڵگای ئەمریکی و ئەرووپی بێنێتە جۆش کە ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی ببێت بە یەکێک لە رۆشنبیرە بەرچاوەکانی چوار دەهەکانی ئەم کۆتاییانە. سانتاگ لە ئاسەوارەکانیدا کە بە سیءدوو زمان وەرگێڕدراوەتەوە، میراتی جیهانی رۆشنبیران و هونەرمەندانی سەردەم و وەچەکانی پێشووی وەک بایەخە جێگیرە ئینسانیەکان پاراستووە و رێزی لێگرتووە، وە بە تێڕوانین و کەسایەتی تایبەتی خۆی، رۆح و مانایەکی نوێی بەم چەمکانە بەخشیوە. ئەو بەردەوام دەربارەی ژیان، ئازادی زەین، پێویستی خوێندن و نووسین بۆ بوون بە مرۆڤی کامڵ، هەوڵی ئەدا؛ وە بڕوای وا بوو کە نووسەر دەبێت سەرنجی هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەری روودەدات، بدات. سووزان سانتاگ بە ناوی "سووزان رۆزێنبلات" لە 16ی ژانڤیەی 1933 لە شاری نیۆیۆرک لە دایک بووە. کاتێک کە سووزان پێنج ساڵان بوو باوکی "جەک رۆزێنبلات" کە بازرگانێکی جوولەکە بوو، بە هۆی نەخۆشی باریکە لە وڵاتی چین کۆچی دوایی کرد. دایکی "میڵدیرد جێکۆبسوون" پاش مەرگی هاوسەرەکەی لەگەڵ "ناتان سانتاگ" زەماوەند دەکات و "سووزان" و "جوودیەت" نازناوی باوەپیارەیان کە ئەمریکیەکی لیتڤانیەیی بوو وەردەگرن. سووزان سانتاگ منداڵێتی خۆی لە تاکسێن ئاریزۆنا تێپەڕ کرد. لە تەمەنی سێ ساڵانەوە دەستی بە خوێندن کرد و لە پانزە ساڵاندا دواناوەندی لە لۆئەنجلێس تەوا کرد و لە پۆلەکانی زانکۆی بێرکلی کالیفۆرنیا بەشداری کرد. لە تەمەنی شانزە ساڵیدا خوێندنی زانکۆی شیکاگۆی دەست پێکرد. لە حەڤدە ساڵیشدا پاش دە رۆژ ئاشنایی لەگەڵ "فیلیپ رێف"ی تەمەن بیست و هەشت ساڵ، کە مامۆستای بەشی تیۆری کۆمەڵایەتی بوو زەماوەندی کرد و پاش دوو ساڵ بوون بە خاوەنی کوڕێک. سانتاگ و رێف شوێنی خۆیان گواستەوە بۆ بۆستۆ و سووزان لە زانکۆی هاروارد خوێندنی دوکتۆرا دەست پێکرد. زانکۆی پاریس و کۆلیژی "سێنت ئا"ی لە ئاکسفۆردی تێپەڕاندو لە بەشەکانی فەلسەفە، وێژە و خوداشناسی(ئیلاهیات یان Theology) خوێندنی تەواو کرد. لە ساڵی 1958 پاش گەڕانەوە لە ئەورووپا لە رێف دوای تەڵاقی کرد و پاش هەشت ساڵ ژیانی هاوبەش لە یەکتر جیا بوونەوە و سووزان بەخێو کردنی کوڕەکەیانی وەئەستۆ گرت. "دیڤید رێف"ی کوڕی دواتر بوو بە نڤیسیاری (Editor) دایکی و لە کۆمپانی چاپەمەنی "فرار-شتراوس و ژیرۆ" (کە بڵاو کردنەوەی تەواوی ئاسەوارەکان یسانتاگی وەئەستۆ بوو) دەست بە کار بوو و خۆیشی دەستی بە نووسین کرد. سانتاگ لە بیست و شەش ساڵیدا بەرەو نیۆیۆرک رۆیشت و لە ساڵی 1960 تا 1964 لە زانکۆی کۆلۆمبیا وانەی فەلسەفەی خوداشناسی وتەوە. پاش ئاشنا بوونی لەگەڵ گۆڤاری "پارتیزان" و هەندێک لە رۆشنبیران بە شێوەیەکی جددی لە گۆڤارە بەناوبانگەکان دەستی بە چالاکی کرد. نەخۆشین ژیانی سانتاگ بێبەری نەبوو لە دەرد و نەخۆشین. لە ساڵی 1976 لەگەڵ یەکەم هەڵمەتی شیرپەنجە رووبەڕوو بوو. هەر لەم دەمەدا جگە لە چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبێک دەربارەی "وێنەگری" چەند کتێبێکی پڕبایەخیتری وەک (Metaphor)و چەند ساڵ دواتریش (Ads and its Metaphors)ی نووسی. سانتاگ لە سەرتای دەهەی 1990 کاتێک کە خەریکی نووسینی کتێبی "عاشقانی ئاگرپرژێن" بوو لە رووداوی ئۆتۆمبیل بە توندی ئازاری بینی و نزیکەی سی دانە لە ئێسکەکانی شکان و چەندین مانگی خایاند تا توانی بگەرَێتەوە بۆ کاری نووسین. کەمێک پاش ئەم رووداوە بۆ جارێکیتر تووشی هەڵمەتی شیرپەنجە بوو و ماوێکی زۆر لە ژێر کیمیادەرمانیدا بوو. 

ئەمجارەش بە سەرسەختی خۆی توانی زاڵ بێت بە سەریدا و ئازارەکانی بگۆڕێت بۆ کار کردن. بەڵام لە هەڵمەتی سێهەمدا دوای چەند مانگ لە 28ی دێسەمبری 2004 شیرپەنجە زاڵ بوو بەسەریدا و کۆچی دوایی کرد. "رێفی" کوڕی لەم بارەوە دەڵێت: دایکم پانزە مانگ پێش زانینی بە نەخۆشی شیرپەنجە، لە ساڵرۆژی لەدایک بوونی حەفتاد ساڵیدا بە شەوقێکی هەمیشەییەوە پێمی گوت کە وادەزانێت وا لە باشترین قۆناخی نووسینیدا. تەنانەت لەو رۆژە سەختانەشدا بابەتێکی ئاگرینی دەربارەی وێنەکانی زیندانی "ئەبووغۆرەیب" لە ئێراق نووسی. "کتێبی نەخۆشین وەک ئێستعارەیەک" ئاسەوارێکە کە بە وتەی "نیووزڤیک" یەکێکە لە رزگاریخوازترین کتێبەکانی سەردەمی ئێمە. سانتاگ لە کاتی نووسینی ئەم کتێبە خۆی نەخۆشی شیرپەنجەی بوو و لەم کتێبەدا روونی دەکاتەوە کە چۆن دیرۆک و ئێستعارەکانی زاڵە بەسەر زۆربەی نەخۆشیەکان و (بەتایبەت شیرپەنجە) رەنجێکی زۆرتر نەخۆش لە دەرمان دڵسارد دەکاتەوە. سانتاگ بە کردنەوەی رەمزەکانی هەندێک لە وەهمەکان دەربارەی نەخۆشین، نیشان دەدات کە شیرپەنجە نەک لەحنەت یان سزایەک و چارەنووسێک، بەڵکوو 

تەنیا نەخۆشینێکە کە ئەگەر باش دەرمان بکرێت، دەرمان دەکرێت. سانتاگ بەشێکی گرنگی ژیانی خۆی تەرخان کرد بە خوێندنەوە بۆ ئەوەی شادی دەروونی وەدەست بێنێت و لەگەڵ کەسانیتر دابەشی بکات. ئەو خوێندنەوەی ئەدەبی بە پشتوانەیەکی دەوڵەمەند دەزانی بۆ بەرهەمهێنانی ئەدەبی. هەرچەند ئاسەوارەکانی سانتگ ئەو وەک رەخنەگرێکی کولتووری، ئەدەبی و تەنانەت سیاسی دەناسێنێت؛ بەڵام لە راستیدا ئەو جوانناسێکە کە هەست و ئەندیشەکانی خۆی لە چوارچێوەی وتار و لێکدانەوە و رەخنە و چیرۆک و نمایشنامەی کورت و درێژ دەردەخات. هەروەها سانتاگ چوار کورتە فیلمی دروست کرد و دەرهێنەری چەند شانۆیەک وەک "لە چاوەڕوانی گۆدۆ"یشی وە ئەستۆ گرت.سانتاگ خۆی "ئەخلاقگەرایەکی وەسواس" ناو دەنێت و پێداگری ئەوەیە کە هەموو ئە شتانەی قەبووڵ کراون دەبێت سەر لە نوێ گومان و پرسیاریان بخرێتە سەریان و راستی و وڵامە تایبەتەکانی خۆیینی پێ بدرێتەوە. چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانە سانتگ لە ساڵی 1987 تا 1989 بەرێوبەری ئەنجومەنی قەڵمی ئەمریکا بوو کە لقی سەرەکی ئەنجومەنی جیهانی قەڵەمە. ئەو شێوەیەکی سەرسەختانەی هەبوو بۆ کۆکردنەوەی نووسەرانی ئەمریکی لەسەر مەسەلەی ئازادی رادەربڕین و خۆڕاگری لە بەرانبەر توندوتیژیەکانی دژ بە نووسەرانی تەواوی جیهان هەبوو. سانتاگ وەک بەرهەڵستکارێکی پڕتوانا دەربارەی شەڕی ڤییەتنام نووسی: "ئەمریکا لەسەر بنەمای وەچەکوژی و ئەم فەرزیە بنیاد نراوە کە ئەورووپیە سپی پێستەکان مافی ئەوەیان هەیە جەماوەرە رەنگین پێستەکان کە لە رووی تەکنۆلۆژیاوە دواکەوتوون، لە ناو بەرن و دەسەڵاتی خۆیان بە سەر تەواوی جیهاندا پەرە پێبدەن." سانتاگ هەرچەند نە رۆژنامەنووس بوو و نە چالاکی سیاسی، بەڵام لە کاتی قورس 

بوونی بوردومانی "هانۆی"لە مانگی مەی 1968 لە لایەن ئەمریکاوە، وەکوو شارۆمەندێکی ئەمریکی خۆی لە پێناو داوەتی هانۆی و دیدار کردن لە ڤییەتنام بە بەرپرس زانی. ئاکامی ئەم دیارە نووسینی وتارێک بوو دەربارەی ئەنگیزەی خۆپارێزی ڤییەتنام لە بەرانبەر ئەمریکا. لێکدەرەوانی ئەمریکی پاش ئەم سەفەرە بە بۆنەی هەستە ساوێلکانەکەی لە بەرانبەر کۆمۆنیزمی ئەمریکا سانتاگیان خستە بەر رەخنە و ناوی زیارەتکەری سیاسی بە سەر نا کە 

پلۆرالیزمی لیبراڵی رۆژئاوایی بە قازانجی شۆڕشی بیانیەکان خستۆتە ژێر پرسیارەوە. سانتاگ زۆر جار لە لایەن نووسەران و رۆژنامەکانەوە بە دژە ئەمریکی مەحکووم دەکرا. سانتاگ وەکوو خەباتگێڕێکی رێگای ئاشتی لە سەرەتای ئاڵۆزیەکانی یۆگوسلاڤی، هێرشی سێربەکان و کوشتاری بۆسنییەکانی وەکوو شەڕی ناوخۆی ئێسپانیا وەسف کرد. ئەو تەنیا رۆشنبیری ئەمریکی بوو کە ئەمریکا و رۆژئاوای بانگهێشت کرد بۆ دەستێوەردان لە شەرشی "سارایێڤۆ" بۆ ئەوەی تێبکۆشن کۆتایی بە کوشتاری بۆسنیا و هێرزێگۆیین بێنن. سانتاگ بەبۆنەی دەربڕینی بۆچوونی خۆی دەربارەی یازدەی سێپتەمبر کەوتە بەر رەخنەی تووندی راست¬رەوەکانی ئەمریکاوە. ئەو نووسیبووی: "ئەم هێرشە کە باسی لێوە دەکرێت هێرشێکی زەبوونانە بۆ سەر "شارستانیەت" یان "ئازادی" یان "مرۆڤایەتی" یان "دونیای ئازاد" نییە. بەڵکوو هێرشێکە دژ بە خواستی دەسەڵاتی رەها کە لە ئاکامی هاوپەیەیمانەتی و رەوانگەی تایبەتە ئەمریکیەکان روویداوە و ئەگەریش بمانەوێت وشەی "زەبوونانە" بەکار بهێنین، زۆرتر دەربارەی کەسانێکەوە راستە کە بە بێ ئەنگیزەی تۆڵەسەندنەوە مرۆڤ کوژی دەست پێدەکەن، نەک ئەو مرۆڤانەی کە بۆ کوشتنی خەڵکانیتر باوەشی خۆشیان بۆ مردن دەکەنەوە. ئەو شتانەی کە بتوانین سەبارەت بە کوشتاری سێ¬شەممەوە بڵێن وە لایەک، لە روانگەی دلێریەوە(کە لە لاوانگەی ئەخلاقیەوە مەفهوومێکی بێبارە) بەڵام ئەوانە ترسنۆک نەبوون."سانتاگ هەرچەند لە زۆربەی ئاسەوارەکانیدا 

ژان و کاری ژنی لێکدەدایەوە بەلام هیچکات فێمینیست نەبوو. سەربەخۆیی ئەو زۆرتر لە مەرامی خوشکایەتی لەگەڵ ژنانیتر، نیشاندەری ئەوەیە کە فێمینیزم وەک ئایدۆلۆژیایەک بۆ ئەو، هەمیشە پاش بڕوای بە سەربەخۆ بوونی تاک رۆڵی هەبوو. ئەو لەم بارەوە دەڵێت: هەرگیز ئاگاداران

ە یان نائاگایانە لە نێوان ژن بوون و تواناکانما ناتەباییەکم هەست نەکردووە. سانتاگ بۆ هەمیشە بڕوای بەم بۆچوونەی خۆی مایەوە کە: "تەنیا بیرۆکەیەک کە بایەخی پاراستنی هەیە بیری رەخنەیی، کێشەیی گومان دژە ساوێلکەییە." بە بۆچوونی ئەو تەواوی نووسراوەکانی یەک ش

ت دەڵێن:تێکۆشەر بە، پڕخرۆش بە، وشیار بە!

رۆژنامەی هەولێر، ژمارە 377، 23-09-2008،فەرهەنگ، ل 17سەرچاوە: حرفه هنرمند، شماره 16، 1385،نووسینی: پمیلا امیر ابراهیمی.