Le Boheme, Charles Aznavour
لە بۆهێمە، شارل ئازناڤۆر La Boheme, Charles Aznavour
------------------
دەمهەوێت لە بارەی سەردەمێکەوە بدوێم
کە تەمەن بیست ساڵەکان
پێ ناچێت بیناسن
مۆنمانرت لەو کاتەدا
وەنەوشەکان گەیشتبوونە
تا ژێرە پەنجەرەکانمان
و خانوویەکی خاکەسار «سادە»
هێلانەمان بوو
کە زۆر هەرزان بوو
لەوێدا بوو یەکترمان ناسی
من کە لە برسیدا دەمناڵاند و
تۆیش کە رووت دانیشتبوویت
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
واتە ئێمە بەختەوەرین
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
نان خواردنیشمان بە قەرزە
لە قاوەخانە دراوسێکان
چەند کەسێک بووین
چاوەڕێی شکۆ بووین
بەو هەژاریەوە
بە زگ خاڵیەوە
وازمان لە خەیال نەدەهێنا
کاتێک مەیخانەکان
لە پێناو خواردنێکی گەرم
تابلۆیەکیان لێ دەگرتین
ئێمەیش پەیک بە دەست
بە دەور زۆپاکە دا گۆرانیمان دەگوت
لە بیرمان دەچوو کە زستانە
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
واتە
کە تۆ جوانی
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
ئێمە گشتمان لێهاتوو بووین
زۆرجار روو دەدات
بەرانبەر سێ پایەکەم
تا بەیان دادەنیشم
بە تەرحەکانمدا دێمەوە
لە خەتی بەین مەمکەوە
تا کەوانەی رانێکەوە
ئەوا ئیتر دەمەو بەیانە
تەواو دەبێت و
لە پێناو قاوە کرێمێکدا
فرۆشراوە، بەڵام کەیفخۆشم
پێوەسیتە کە ئاشق بین
دەبێت ئاشقی ژیان بین
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
واتە ئێمە بووین بە بیست ساڵ
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
ئەوا ئێمە لە کاتدا دەژین
رۆژانێک, ئەگەر بە رێکەوت
بڕۆم پیاسەیەک بکەم
بە لای خانووە کۆنەکەمدا
ئیتر نایانناسمەوە
نە ئەو دیوارانە
نە ئەو کۆڵانانە
وا گەنجێتیم تیایاندا تێپەری،
بە سەر پلیکانێکەوە سەردەکەوم
بە دوای ئاتۆلیەکەدا دەگەڕێم
بەڵام هیچ ئاسەوارێک نەماوە
لە ناو ئەو دێکۆرە تازەدا
مۆنمارت ئەڵیی خەمۆکە
وەنەوشەکانیش مردوون
لە بۆهێمە، لە بۆهێمە
گەنج بووین
دێوانە بووین
ئیتر نامەوێت زیاتر لەمە هیچ بڵێم.
* مەبەست لە "لە بۆهێـم" لێرەدا شێوازی ژیانی گەنجانی ئانارشیستی ئەو سەردەمەیە.